ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان. وێنە: ئاژانسەکان.
سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وا دەڵێ؟
گۆتێرێز: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری بارودۆخێکدایە کە بە مێشکدا نایەت
ئەحمەد مستەفا
ئانتۆنیۆ گوتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆبوونەوەیەكی ئهنجومهنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هۆشداری دا لەوەی کە بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەواو لەژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە.
ئەوەش بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییە بەردەوامەكانی لە نێوان ئەمریكا و ئێران.
گوتێرێز رایگەیاندووە، دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە و لە لێواری بارودۆخێکدایە کە بە مێشکدا نایەت وە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نقومی بازنەیەکی بەرفراوانبووی رڕوبەڕووبوونەوەکان بووەتەوە، قەیران دەبێتە قەیرانی بالێك و ئاڵۆزیش داوا لە ئاڵۆزییەکی دیكە دەکات.
ئەم لێدوانەی گوتێرێز لەكاتێكدایە كە دەستپێكردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران لە دەوروبەری گەرووی هورمز پێ دەنێتە دوو هەفتەوە كە بەتوندترین شێوە دەستیان پێ کردەوە.
ئەوە لە حاڵێکدا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، پلانی هێرشێكی بەهێز و بەرفراوانی لەبەردەستە بۆ سەر ئێران، ە ئیسرائیلیش دەستی بە ئامادەكارییەكان كردووە و چاوەڕێی ئاماژەیەكی ترەمپ دەكات.