هەواڵەکان؛

سییەکانی سلێمانی سووتا و گەڕەکێکی کەلاریش داوای قەرەبوو دەکەن

ژووری هەواڵ

شەقامێکی 30 مەتری رێک بەناو گەڕەکێکی کەلاردا دەڕوات و دەست کراوە بە ئیش جا ئەمە خەڵکی ئەو گەڕەکەی تووڕە کردووە و گردبوونەوە چونکە دەڵێن ئیچ پرسو رایەکمان پێنەکراوە و باسی قەربوش نەکراوە ئێستا رووبەکینە کوێ.

******

درەنگانی دوێنێ شەو سیەکانی سلێمانی سووتان و جەستەی چەندین دار سنەوبەر و درەختی گۆیژە بوون بە خەڵوز، جا ئەمە بەرگری شاستانی نیگەران کرد و دەڵێت، ئەوانەی پێشتر رێگرییەکانیان بۆ پاراستنی ژینگەی شاخەکە بە “پێشێلکردنی ئازادی” ناو دەبرد، ئێستا دەبێت بەرپرسیارێتی ئەم وێرانکارییە و فەوتانی رەنجی سەد ساڵەی سیمای سەوزی شارەکە هەڵبگرن.

******

لە ناوەندێکی خوێندنی جەنجاڵ و پڕ لە قوتابی، کچە کوردێک لە کەرکوک توانی بەرزترین ئاست لە عێراق بگرێت و بە کۆنمرەی 100 ببێتە یەکەمی سەر ئاستی ئەم وڵاتە، هەر ئەو نا کچێکی دیکە ئەمەشیان کوردە و خوێندەکەی عەرەبییە ئەویش بووە ئەستێرەیەکی دیکەی درەوشاوەی کورد کە 100ـی هێناوە و پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.

******

هەر شار و ناوچەیەکی کوردستانی گەورە بگرە بە خواردنێکی بەلەزەت بەناوبانگە لە رۆژئاوای کوردان و لە عاموداش خواردنی بابا غەنوش کە پێی دەڵێن بەعجانی براشتی لە تام و چێژی خۆی نەکەوتووە و بە یەکێک لە خواردنە میللییە دڵخوازەکەی سەر خوانی خەڵکی ئەو شارەی رۆژئاوای کوردستان دادەندرێت، خێزانەکانی شاری عاموودا تا ئێستاش پابەندن بە ئامادەکردنی ئەم خواردنە بەو شێوازە کۆنەی کە لە نەوەکانی پێش خۆیانەوە بۆیان ماوەتەوە، نهێنیی تامی “بەعجانی براشتی” لەوەدایە کە باینجانەکە لەسەر داری سووتێنراو یاخود خەڵووز دەبرژێندرێت، بۆئەوەی تامی دووکەڵاوییە تایبەتەکە وەربگرێت.