تەنیا خۆبەخشەکان ماون

گەڕانی تیمەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەحمەد لوقمانی 26 ساڵ کۆتاییان ھاتووە

میلاد جەلال – کەلار

35 رۆژە تەرمی گەنجە خنکاوەکەی کەلار دەرنەکەوتووە، تیمەکانیش کۆتاییان بە گەڕانە چڕەکانیان ھێناوە و تەمیا خۆبەخشەکان بەدوای تەرمەکەدا دەگەڕێن.

عەلی حەیدەر، گەنجێکی خۆبەخشە بە 964ـی وت، “ھەموو شوێنێکی رووباری سیروان گەڕاوین، بەڵام تائێستا ھیچ سۆراغێک لەتەرمی ئەو گەنجە نییە”.

“کۆتاییمان بە گەڕانە چڕەکان ھێناوە، رۆژانە چەند گەنجێکی خۆبەخش دێین قەراغی رووبارەکە دەگەڕێین بەڵکو تەرمەکەی سەرئاو کەوتبێت”،عەلی حەیدەر وای وت.

ئەو ئاماژەی بەوەشکرد بەردەوام دەبن لە گەڕان و هەموو رۆژێکیش باوکی ئەو گەنجە دەبینێت لەسەر سیراون و دڵی هەر لای جەرگەکەیەتی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی