تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی لە چوار پارێزگای ئێران هەڵوەشێنرایەوە
بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی لە چوار پارێزگای ئێران هەڵوەشێنرایەوە
شۆڕش قادری
لە چوار پارێزگای باشووری ئێران تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی ناوەندەکانی خوێندن هەڵوەشێنرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە، وەزارەتی پەروەردەی ئێران بڕیاریداوە بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 11 و 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانەوە لە پارێزگاکانی بوشەهر و هورمزگان و خوزستان و سیستان و بەلوچستان، کە بڕیاربوو رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ئەنجام بدرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا کاتێکی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان دانەنراوە و بەپێی بارودۆخەکە لە داهاتوودا ئاشکرا دەکرێت.
هاوکات میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە هێرشکانی شەوی رابردوو بۆ سەر پارێزگای هورمزگان، تونێلێک و سێ پردی دیکە زیانیان پێگەیشتووە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئاوی خواردنەوەی 20 گوندی پارێزگاکە بڕاوە و نزیکەی 10 کەس بێ ئاو بوون.