خۆراکی سلێمانی داوای دەکات

بۆ چوونە سەر ماڵی خەزوور گرێبەستی نوێ بەرن

ئەحمەد مستەفا

ئەو کەسانەی دەیانەوێت مامەڵەی گواستنەوەی خێزانیی بکەن بۆ سەر ماڵی خەزووریان، گرنگە گرێبەستی هاوسەرگیرییان ساڵی 2026 بێت، ئەوەتان پێ نەبێ پسوڵەی خۆراکی سلێمانی مامەڵەکەتان بۆ جێبەجێ ناکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.7.2026، بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاندووە، هاوڵاتیانی سنوورەکە کە مامەڵەی گواستنەوەی خێزانیی ئەنجام دەدەن بۆ ماڵی خەزوریان “باوانی هاوسەرەکانیان” بە مەبەستی دروستکردنی کۆبۆنی تایبەت، پێویستە گرێبەستی هاوسەرگیرییان لە ساڵی 2026 بێت.

جەخت کراوەتەوە کە ئەگەر ئەم مەرجە جێبەجێ نەبێت، مامەڵەکانیان رەتدەکرێتەوە.

بۆ دەستکەوتنی پسوڵەی خۆراکی نوێ (ئەلیکترۆنی) یان ئەنجامدانی مامەڵەکانی وەک زیادکردنی ناو، پێویستە چەند ڕێکار و مەرجێکی نوێ جێبەجێ بکەیت کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە دیاریکراون.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق پێشتر بڕیارێکی نوێی لەبارەی پسوڵەی خۆراکەوە دەرکرد و بەپێی بڕیارەکە، پڕۆسەی زیادکردنی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 12 ساڵەوەیە و پێشتر ناویان تۆمار نەکراوە دەستی پێکردووە.