دیمەنی کۆبوونەوەکە
ئەمە قسەی وەزیری جەنگی ئەمریکایە
“دوای هاوپەیمانان، پێشمەرگە و سوپا رابەرایەتی شەڕی داعش بکەن”
ئەحمەد مستەفا
لە بارەی دیدارەکەی لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” پەیامێکی بڵاوکردەوە باسی لە پاشەڕۆژی ئەمنی ناوچەکە کردووە.
لەو دیدارەی عەلی زەیدی و شاندی عێراق، لیوا روکن محەمەد سەعید وەک نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداربووە.
هێگسێت لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هێزی سەرەکی و بنەڕەتی دەبن بۆ رابەرایەتیکردنی شەڕی دژی داعش لە قۆناغی داهاتوودا، ئەمەش بە تایبەتی لە دوای کۆتایهاتنی ئەرکی فەرمی (OIR)هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
وەزیری جەنگی ئەمریکا جەختی لە ڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان شانبەشانی سوپای عێراق کردەوە، کە ئەمەش نیشانەی بەردەوامی متمانەی هاوپەیمانانە بە توانای مرۆیی و سەربازی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.