سەیارە هەڵدەتەکێنێ
رێگە خۆڵەکەی بالیسان بۆ خەلیفان پڕ لە چاڵە
964+
فەرمان مەلاحەسەن
رێگەی نێوان بالیسان بۆ خەلیفان پڕە لە چاڵ، لە ماوەی 200 مەتر پەیامنێری 964 لە سەر رێگاکە لە گوندی شارسێنە 46 چاڵی ژماردووە.
رێگەکە خۆڵە و شۆفێر هەر چۆنێک بڕوات دەکەوێتە نێو چاڵێک، بە درێژایی رێگای نێوان هەردوو شارۆچکەکە سەدان چاڵ هەیە.
رێگەی خەلیفان بۆ بالیسان یەکێکە لە رێگا گرنگەکانی پارێزگای هەولێر، کە ناحیەی خەلیفان بە دۆڵی بالیسان و ئیدارەی راپەڕین دەبەستێتەوە.
رێگەی نێوان خەلیفان و بالیسان نزیکەی 30 کیلۆمەترە.
پێداچوونەوە؛ ئەحمەد مستەفا