پۆلیسى دهۆک

ئەم ئۆتۆمبێلە لە ئاکرێ دزرا و لە سێمێل دەستى بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

سێ رۆژ لەمەوبەر، تۆمەتبارێک لە قەزاى ئاکرێ ئۆتۆمبیلێکى جۆرى نیسان سەنى دەدزێت، بەڵام تامى لێنەکرد و ئەمڕۆ پۆلیس لە قەزاى سێمێل، دەستى بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرت و تۆمەتبارەکەشى دەستگیرکرد.

بەپێى راگەیەندراوى پۆلیسى دهۆک، سێ رۆژ لەمەوبەر لەناو سەنتەرى قەزاى ئاکری، ئۆتۆمبێلێکى جۆرى نیسان سەنى لەلایەن تۆمەتبارێکەوە دەدزرێت.

پۆلیس دانەنیشت، بەڵکو دەستى بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد، تا ئەمڕۆ لە قەزاى سێمێل تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشدا گیرا.