بە مۆسیقا و گۆرانى کەشەکەیان بۆ خۆش دەکەن
لە عامودا سەنتەرێک بۆ چارەسەری کێشەی قسەکردن و منداڵانی ئۆتیزم کرایەوە
گەرناس عەمۆ – عامودا
لە شاری عامودا لە رۆژئاوای کوردستان، سەنتەرێکی تایبەت بە ناوی “تەیف” بۆ پاڵپشتیکردنی منداڵان و چارەسەرکردنی کێشەکانی قسەکردن و ئۆتیزم خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش دەکات.
سەنتەری “تەیف” کە بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری “کولتورڤان” کاردەکات، ئامانجی سەرەکی پاڵپشتیکردنی منداڵان و بەهێزکردنی تواناکانیانە لە رووی زمانەوانی و دەربڕینەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بە باشی تێکەڵ بە کۆمەڵگە ببن.
روەیدا عەلی، بەڕێوەبەری سەنتەری تەیف بۆ ئاخاوتن و شیاندنەوە بە 964ـى وت،”سەنتەرەکە ژینگەیەکی گونجاوی رەخساندووە و کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی پزیشکی و دەروونی پێشکەش بە منداڵان دەکات، کە بریتین لە:
هەڵسەنگاندن و دەستنیشانکردنی گرفتەکانی قسەکردن، زمان و پەیوەندیکردن.
دانیشتنی تایبەت بە چارەسەری قسەکردن و گفتوگۆ بۆ منداڵان.
راهێنانەوە و پاڵپشتیکردنی ئەو منداڵانەی کە تووشبووی ئۆتیزمن.
گەشەپێدانی تواناکانی تێگەیشتن (هزری)، رەفتاری و لایەنی کۆمەڵایەتیی منداڵ.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح