بەڕێوەبەری پێشوو خانەنشین بوو

بەڕێوەبەری نوێی چاکسازیی گەورانی سلێمانی دەستبەکار دەبێت

964+

ئەحمەد محەمەد- سلێمانى

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەری نوێی چاکسازیی گەورانی سلێمانی بە فەرمی لە پۆستەکەی دەستبەکار دەبێت و جێگەی بەڕێوەبەری پێشوو دەگرێتەوە کە بەهۆی تەمەنەوە خانەنشین بووە.

ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە 964ـى راگەیاند، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 9.7.2026)، عەمید ئاراس محەمەد بە شێوەیەکی هەمیشەیی وەک بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی سلێمانی دەستبەکار دەبێت.

عەمید ئاراس محەمەد لە پۆستەکەیدا شوێنی عەمید وەهاب عەزیز، بەڕێوەبەری پێشووی چاکسازییەکە دەگرێتەوە.

سەبارەت بە هۆکاری گۆڕانکارییەکە، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان روونیکردەوە کە بەڕێوەبەری پێشوو لە پۆستەکەی دوورنەخراوەتەوە، بەڵکو ماوەی خزمەتەکەی کۆتایی هاتووە و خانەنشین بووە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک لەو پۆستەدا خزمەتی کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح