دوێنێ شەو چی گوزەرا؟

ئێران شیوەنی دەگێڕا و ئەمریکاش ئاهەنگ و نمایشی سەربازی دەگێڕا

ژووری هەواڵ

ئێران شیوەنی دەگێڕا و ئەمریکاش ئاهەنگ و نمایشی سەربازی دەگێڕا و مێسیش ئیشی خۆی کرد، دیارترین رووداوەکانی دوێنێ شەو بزانە:

📌دوێنێ رێورەسمی بە خاکسپاردنی خامنەیی بەرپرسە باڵاکانی ئێران و وڵاتانی جیهانی کۆکردەوە بەبێ ئامادەبوونی کوڕەکەی موجتەبا خامنەیی.

📌هاوڵاتیان و لایەنگرانی حکومەتی ئێران بە لێشاو رژاونەتە سەر شەقامەکان و شین بۆ خامنەیی دەگێڕن و هیوای مەرگ بۆ ئەمریکا دەخوازن.

📌نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، نەتانیاهۆ و ترەمپ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و رێککەوتوون لەسەر سازکردنی کۆبوونەوەیەک لە ماوەیەکی نزیکدا لە واشنتن.

📌 نەتانیاهۆ بۆ ترەمپ: ئەمریکا زامنی ئازادیی جیهانییە و ئیسرائیلیش رێز لە پەیوەندییە توندوتۆڵەکانی نێوان هەردوو وڵات دەگرێت.

📌ماکرۆن: فەرەنسا ئامرازەکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو مینانەی کە لە گەرووی هورمز چێندراون دەهێڵێتەوە، کەشتی فڕۆکەهەڵگری (شارل دیگۆل) دەگەڕێنێتەوە بۆ شاری تۆلۆنی فەرەنسا.

رۆیتەرز: کۆمپانیای PJM کە گەورەترین بەڕێوەبەری تۆڕەکانی کارەبایە لە ئەمریکا، دۆخی نائاسایی راگەیاند دوای ئەوەی نەیتوانی پێداویستییە پێشبینیکراوەکانی وزە دابین بکات، داوا لە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری دەکات داواکاری لەسەر کارەبا کەم بکەنەوە لەو ناوچانەی کە خزمەت بە 67 ملیۆن کەس دەکەن لە ناوەڕاست، باشوور و واشنتن.

📌ڤەنزوێلا: ژمارەی گیان لەدەستدانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە هەفتەی رابردوو لە وڵاتەکەی دا روویدا، بۆ دوو هەزار 645 کەس بەرزبووەوە.

📌ترەمپ: سەردەمی زێڕینی ئەمریکا بەراستی دەستی پێکردووە و ئێمە هێشتا لە خاڵی دەستپێکردنداین.

📌ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەڕێنەوە سەر دەسەڵات، پلانیان هەیە بۆ گۆڕانکارییەک کە دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە دەرفەتی کۆمارییەکان بۆ بردنەوە لە هەر هەڵبژاردنێکی داهاتوودا.

📌ترەمپ: هیچ وڵاتێک لە جیهاندا هێندەی ئەمریکا کاری چاکە و هاوکاری ئەرێنی پێشکەش بە مرۆڤایەتی نەکردووە.

📌ترەمپ: ناسنامەی ئەمریکی رووبەڕووی هێرشێکی نوێ بووەتەوە لە رێگەی گەڕانەوەی مەترسی کۆمۆنیزم بۆ وڵاتەکەمان، ئەوەش دوای چەندین دەیە لە یەکلاکردنەوەی شەڕی سارد.

📌ترەمپ: کۆچبەرانی نوێ بۆ ئەمریکا بیروباوەڕی کۆمۆنیستی هەڵدەگرن کە بە تەواوی دژبەری شێوازی ژیان و سەرکەوتنی ئابووریمانە.

📌ترەمپ: رووبەڕووبوونەوەی خۆمان لەگەڵ ڤەنزوێلا لە یەک رۆژدا یەکلاکردەوە و گورزی زۆر بەهێزمان لە ئێران وەشاند.

📌ترەمپ: ئێران زۆر بە پەرۆشە و بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی سیاسی لەگەڵماندا.

📌ترەمپ: ئێمە لە روانگەی لوتف و میهرەبانی خۆمانەوە، مۆڵەتی هەفتەیەکمان بە ئێران داوە بۆ راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکان تاوەکو مەراسیمی بەخاکسپاردنەکە ئەنجام بدەن.

📌هەڵبژاردەی میسر لە ئوسترالیا دەباتەوە و شوێنی خۆی لە قۆناغی شازدەی مۆندیالدا مسۆگەر دەکات.

📌مۆندیالی 2026: ئەرژەنتین لە کاتی زیادکراودا بە ئەنجامی 3-2 لە کاپ ڤێردی بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16 و بەرامبەر میسڕ یاریی دەکات.

📌سەرچاوەیەک بۆ رۆیتەرز: فیفا خەریکی گفتوگۆیە بۆ پێشخستنی کاتی دەستپێکردنی یاری نێوان مەکسیک و ئینگلتەرا لە جامی جیهانی لە رۆژی یەکشەممەدا، بەهۆی مەترسی راگرتنی یارییەکە بەهۆی کەشوهەواوە.

📌بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە لە کەناراوەکانی ناوەڕاستی چیلی دا.

📌رۆیتەرز: حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند کە سوڵتاننشینی عومان رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کارکردن لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی دەریاوانی لە ئاوە هەرێمییەکانیدا.

📌لە ئەنجامی بۆردومانێکی چڕی روسیا بۆ سەر شاری سۆمی لە باکووری ئۆکرانیا، 3 کەس کوژران.