دەست بەسەر کارگەدا گیراوە
دەست بەسەر کارگەدا گیراوە
ئاسایشی نیشتمانی چەند تۆڕڕێکی فێڵ و ساختەکاری هەڵدەوەشێنێتەوە
ئەحمەد مستەفا
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵوەشاندنەوەی چەندین تۆڕی ساختەکاری و فێڵکردن و دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک کارگە و کۆگای سەرپێچیکاری لە چوار پارێزگای جیاواز راگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەزگاکەدا، دەڵێ، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی جۆرییان لە چەند پارێزگایەک ئەنجامدا، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی نۆ تۆمەتبار لەسەر دۆسیەکانی ساختەکاریی بازرگانی، فێڵکردن و پێشێلکردنی مەرجە تەندروستییەکان.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پشتبەستن بە زانیارییە وردەکان و دوای بەدواداچوونی مەیدانی، مەفرەزەکانی دەزگاکە لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی “بەحرولنەجەف” لە شارە پیشەسازییەکە ئەنجامدا و دەستیان بەسەر کارگەیەکی نایاساییدا گرت کە کارێکی نایاسایی و پێچەوانەی یاسای ئەنجام دەدا.
خاوەنی کارگەکە برنجی پاکستانیی لە ناو فەردە و کیسەیەکدا پڕ کردووەتەوە کە مارکە و براندی دیکەی بەسەرەوە بووە، ئەمەش وەک فێڵێکی رێکخراو کە بەکاربەر دەکاتە ئامانج و زیان بە ئابووری نیشتمانی دەگەیەنێت. لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەست بەسەر 675 تۆن برنجدا گیرا و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا.
لە پارێزگای دیوانییە، سێ تۆمەتبار لە ناو کۆگایەکی ساختەدا دەستگیرکران کە خەریکی دووبارە پڕکردنەوەی ماددەکانی سەبەتەی خۆراک بوون و بە مارکەی دیکە دەیانفرۆشتەوە؛ لەوێش دەست بەسەر حەوت تۆن ماددەی خۆراک و کەرستەکانی ساختەکاریدا گیرا.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ساختەکاریی بازرگانی و یارییکردن بە ماددە خۆراکییەکان، و هەموو ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگرێتە بەر لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان