تەندروستی دهۆك به 30 تیمه‌وه له ئاماده‌باشیدایه
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
بەرێوەبه‌رایەتی تەندروستی دهۆک بۆ رۆژانی نەورۆز 30 تیمی ئامادەکردووە لەناو گەشتیاران دەبن و چاودێره ته‌ندروستیان ده‌كه‌ن، داواش لە هاوڵاتیان دەکەن بۆ هەرحاڵەتێکی لەناکاو پەیوەندی بەهێلی 122 بکەن.
هەمزە رەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆک بە 964ـی وت “پلانێکی گشتگیرمان داناوە بۆ رۆژانی نەورۆز، هەموو بەشەکانی فریاکەوتن، سووتان، ئافرەت و منداڵبوون، نەخۆشخانەی منداڵان، بەشی چاودێری چڕ 24 کاتژمێر کراوە دەبن”.
“30 تیمی تەندروستی سەرەتاییش ئامادەکراون و لەکاتی پەیدابوونی هەر حاڵەتێک یان کەسێک نەخۆش بکەوێت ئەو تیمانە چارەسەری پێویستیان بۆ دەکەن” هه‌مزه واى وت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بنکەکانی نۆبەدار خەبات – ماڵتا، رۆژانە لەکاتژمێر هه‌شتى بەیانى تا 12 ی شه‌و، پێشوازی لە نەخۆش دەکەن وتیشی “بەشەکانی فریاكه‌وتنیش لە نەخۆشخانەی قەزاکانی ئامێدی، شێخان، بەردەڕەش، سێمێل، ئاکرێ 24 کاتژمێر كراوه‌ن.
به‌پێه زانیارییه‌وكانى 964 كه له ته‌ندروستی دهۆك وه‌ریگرتووه، لە سەنتەری دهۆک چوار تیم و لەهەر قەزایەک دوو تیمی چاودێری تەندروستی بۆ بەدواداچوونی هەموو شوێنێک لە ئەرکی خۆیان دان.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن