فەتوایەک لە ئایەتوڵڵا (سیستانی)یەوە:
“فڕێدانی پاشماوەی چارەسەرنەکراو بۆ ناو رووبارەکان حەرامە”
964+
فەرهاد حەسەن
نوسینگەی مەرجەعی باڵای ئایینی، عەلی سیستانی، ئەمڕۆ چوارشەممە فەتوایەکی دەرکرد و تێیدا رایگەیاند کە فڕێدانی ئاوی ئاوەڕۆی چارەسەرنەکراو، پاشماوە رەقەکان، پاشماوە پزیشکییەکان و ماددە کیمیاییەکان بۆ ناو رووبارەکان دروست نییە و رێگەنەدراوە.
نوسینگەی سیستانی جەختیکردەوە کە ئەم کارە بە “گوناهێکی شەرعی” دادەنرێت، چونکە دەبێتە هۆی زیانی گشتی و مەترسی راستەوخۆ بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان.