"عەلی زه‌یدی" قسەی نوێی کردووە
كێشه‌ی دۆلار نەما و عێراقیش پێویستی به‌قه‌رز نیه “کۆتایی بە تاڵان و دزی دەهێنم”
فەرهاد حەسەن
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیدەکاتەوە، کە بڕیاری رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیه و به‌رده‌وام ده‌بن، له‌باره‌ی دۆخی ئابوریشه‌وه ده‌ڵێت، عێراق چیتر پێویستی به قه‌رز نییه، كێشه‌كانیش سه‌باره‌ت به ناردنی دۆلار و پاره‌ی كاش چاره‌سه‌ر كراون.
ئەم قسانەی عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكیدا هاتووە کە ئەمڕۆ سێشەممە رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط) بلاویکردووەتەوە و دەڵێت، بڕیاری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه، به‌و پێیه‌ی ئێستا گه‌نده‌ڵی هه‌ڕه‌شه له خودی بوونی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌كات، “چه‌ند كه‌سێك هه‌ن كه به مه‌به‌ستی دزیكردن ده‌یانه‌وێت دزه بكه‌نه ناو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه نه‌ك خزمه‌تكردن”.
وتیشی “ئایدۆلۆژیایه‌كی لادان له عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه، جه‌وهه‌ره‌كه‌ی پێشبڕكێی تاڵانكردن و دزیكردنه، ئه‌مه‌یه كه ئێمه بڕیارمانداوه كۆتایی پێبهێنین، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێش بۆ عێراق ده‌نوسینه‌وه، هیچ جێگایه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵی بوونی نییه و جێگای چه‌كیش له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا نییه”، ئاماژەی بەوەشکردووە کە تاوەکو كۆتایی ئه‌مساڵ كۆنفرانسی سه‌روه‌ری نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نن كه قۆرخكاری ده‌وڵه‌ت له به‌كارهێنانی هێزدا ده‌چه‌سپێت.
عەلی زه‌یدی باس له‌وه‌شده‌كات، “ئێمه دوو رێگامان له‌به‌رده‌مدایه، یاخود به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ندێك تاك جێبه‌جێده‌كه‌ین و ره‌زامه‌ندی خودای گه‌وره و خه‌ڵك له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، یان ئه‌و كه‌سانه لاده‌به‌ین”، وه‌زیری داراییشی راسپاردوه كه هه‌ژمارێكی تایبه‌ت بكاته‌وه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ی عێراق له‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌نده‌ڵییان كردووه.
سەرۆک وەزیران، پێیوایە عێراق نیعمه‌تی خۆی به ئەوان به‌خشیووه،بۆیە ئێستا ئه‌ركی ئەوانە ئه‌م قه‌رزه بده‌نه‌وه، دەڵێت “من رامگه‌یاندووه كه نە موچه نه هیچ دیارییه‌ك وه‌رناگرم، ته‌نانه‌ت بۆیانباخێكیش و ده‌ست له سامانی گشتی ناده‌م”.
عه‌لی زه‌یدی ئاشكراشیكردووه کە “نه خۆمان بۆ خولێكی دیكه كاندید ده‌كه‌ین، نه حزبێكی سیاسیش داده‌مه‌زرێنین، ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین جیهان بزانێت كه عێراق سه‌رچاوه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی سه‌ركرده‌كانه، هه‌روه‌ها رۆڵه‌كانی توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م خاكه دێرینه‌یان هه‌یه، من رێگه به هیچ لایەک ناده‌م له ده‌ره‌وه‌ی سنورهكانمانهوه، نه له رۆژهه‌ڵات و نه رۆژئاوا، دەست لە کاروبارەکانمان وەربدات، بەڵکو ئەو بڕیاره‌ی عێراق دەیدات بڕیاری گه‌له‌كه‌یه‌تی”.
له‌باره‌ی دۆخی ئابوریشه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، “ئێمه له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ناچینه ناو به‌رنامه‌ی قه‌رز و چیتر پێویستی به قه‌رز نییه، كێشه‌كانیش سه‌باره‌ت به ناردنی دۆلار و پاره‌ی كاش چاره‌سه‌ركراون و له راستیدا پاره‌كان گه‌یشتوون”.