هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە

بەربەست هەیە و لە شەقامی مەلیک مەحمود هێڵکاری دەکرێ

ئەحمەد مستەفا

شەقامی مەلیک محمود کاری هێڵکاری بۆ ئەنجام دەدرێت، هاتوچۆی سلێمانی، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی سلێمانی دەکاتەوە کە ئاگاداربن و ژمارەیەک رێگە بەوهۆیەوە بەربەست دەکرێن.

سەرەتای هێڵکارییەکە، ئەمڕۆ دووشەممە کاری هێڵکاری لە شەقامی بازنەیی مەلیک محمود ئەنجام دەدرێت، دەستپێک لە پردی دەباشان بەرەو ئاڕاستەی مزگەوتی نائیلە خاتوون کارەکان ئەنجام دەدرێت و لەکاتی هێڵکاریکردنەکە شەقامەکە بەربەست دەکرێت.

شۆفێران دەتوانن شەقامە خزمەتگوزارییەکەی تەنیشتی شەقامە سەرەکییەکە بەکاربهێنن بۆ هاتووچۆکردنیان. کاری هێڵکارییەکە هەمان رۆژ تەواو دەکرێت و پاشان شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

هاتوچۆی شارەکە لەو بڵاوکراوەدا دەڵێت، داوای لێبووردن لەهاوڵاتییان و شۆفێرانی بەڕێز دەکەین ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتی ببینە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و هەموو کات لە خزمەتی ئێوەدا دەبین بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.