هەواڵەکان
خەڵک بە پارە دادەمەزرێت و نرخی بەنزین و تاکسیش فڕیوە
964+
ژووری هەواڵ
دەرچووانی دانەمەزراوی کەرکوک لەبەردەم بینای پارێزگار گردبوونەوە و دەڵێن، خەڵک هەیە بە دەفتەرێک دۆلار یان شتێ زیاتر دامەزراوە، کەچی ئێمە تیاماندایە 20 ساڵە زانکۆی تەواوکردووە و تا ئێستا بەرهەمی رەنج و ماندووبوونی خۆی وەرنەگرتووە و هەر جارەو بە بیانوویەک رەت دەکرێتەوە.
گرانبوونی نرخی بەنزین لەگەڵ خۆیدا کرێی تەکسی ناو شارەکانیشی گران کردووە و شۆفێرێکی تەکسیش لە سلێمانی بە 964ـی وت، پێشتر داخلی ناو شار 3,000 دینار بوو بەڵام ئێستا بەو نرخە دەریناهێنێت و ناچارین کرێی تەکسی زیاد بکەین.
بەرزی شۆستەکانی چەمچەماڵ بووەتە بەربەست بۆ ماتۆڕی کەمئەندامان و بۆ تەنیا پێچێک دەبێت رێگایەکی دوور ببڕن تا یوتێرنێک دەدۆزنەوە کە بۆ ماتۆڕ و پاسکیلە شەحنەکانیان گونجاو بێت.
نۆبەرەی شووتیی دەشتی شارەزوور گەیشتە ناو بازاڕی قەزاکە و بەهۆی سروشتیبوون و تام و کوالێتییەکەیەوە، سەرنجی خەڵکی بۆ خۆی راکێشاوە و شووتی فرۆشێکیش دەڵێت بە شەرتی بێدەرمانی دەیفرۆشین.