دوای زیاتر لە هەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا
یەکێک لە بریندارانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی زاخۆ
دوای زیاتر لە هەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
یەکێک لە بریندارانی ئەو رووداوەی بەهۆی ئاگرگرتنی بوتڵی غاز لە زاخۆ سووتان، گیانی لەدەستدا.
شەوی 18 لەسەر 19ـی ئەم مانگە لەکاتی دروستکردنی نان، ئاگر لە بۆتلی غازی ماڵێک لە گەڕەکی شقای زاخۆ کەوتەوە و بەهۆیەوە 11 کەس برینداربوون و بەشێک لە جەستەیان سووتا، یەکێک لەو بریندارانە کە کچێکی تەمەن 24 ساڵە و رێژەی سووتاوییەکەی 90% بوو، ئەم بەیانییە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
د. شیلان ئەنوەر بەرێوەبەری نەخوشخانەی سووتاویی دهۆک بە 964ـی وت، “ئەوەی لەدەستمان هات، بۆمان کرد، بەڵام بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەی و برینەکانی گیانی لەدەستدا، هەر لە سەرەتاشەوە بە کەسوکاریمان وتبوو کە ئەگەری چاکبوونەوەی کەمە”.
شیلان وتیشی، پێنج لەو بریندارانە چاکبوونەوە و دەرکراون، کچە 24 ساڵانەکە گیانی بەخشی و ئێستا پێنج برینداری تر لەژێر چاودێریدان و تاڕادەیەک دوخی تەندروستیان باشە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری