هێزێکی ئەمنیی زۆر بڵاوەی پێکرا

ناوچەی سەوزی بەغدا بووە شوێنی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران

شۆڕش قادری

ژمارەیک بەرپرسی باڵای عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28.6.2026 هێزێکی ئەمنیی زۆر لە هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق و هێزە سەربازییەکان، چوونەتە ناوچەی سەوزی بەغدا و ژمارەیەک کاربەدەست و بەرپرسی باڵایان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کردووە.

ئەوەی کە هەیە تا ئێستا، دەوترێت نزیکەی هەشت بەرپرس دەستگیر کراون بەڵام تا ئێستا ناوەکانیان بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە.

ئەمە بەشێکە لە هەوڵەکانی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران و لە ماوی رابردووشدا بە دەیان ملیۆن دینار و دۆلار لە سەروەت و سامانی عەدنانی جومەیلی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی دەستیان بەسەرداگیرا.