زاهیر عەلی: رۆڵەکەم لە رەشەی پۆلیسدا زۆر بەدڵبوو

964+
دیلان محەمەد- سلێمانی

هونەرمەندی دێرین زاهیر عەلی پیری تەنگی پێهەڵچنیوە و لە چایخانە شەعبی سلێمانیەوە بۆ 964 وتی، راهاتووین ئەگەر باشیش نەبین بڵێین باشین.

ساڵانێک بە رۆڵەکەی لەناو دراماکاندا بەتایبەت درامای رەشەی پۆلیس سەرنجی هەوادارێکی زۆری بۆ خۆی راکێشابوو، وەک خۆشی باسی دەکات، رۆڵەکەی لە رەشەی پۆلیسدا زۆر بەدڵبوو، چونکە کارەکتەرەکە خزمەتێکی زۆری خەڵکی دەکرد و لە ناخی دڵییەوە رۆڵەکەی گێڕاوە.

سەبارەت بە ژیانی ئێستای، ئەو هونەرمەندە بە جۆرێک لە گۆشەگیری و بێتاقەتییەوە باسی لەوە کرد کە زۆربەی کاتەکانی لە ماڵەوە بەسەر دەبات و تەنیا بۆ پیاسە و بینینی خەڵک دێتە دەرەوە، چونکە وەک خۆی دەڵێت: “تاقەتی ئیشوکارم نەماوە و ناتوانم وەک جاران هاتوچۆ بکەم”.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح