ژمارەیەک زەوى کە پێشتر لەلایەن شارەوانى سلێمانى دابەشکرابوون... وێنە: شارەوانى سلێمانى
لە عەربەت
سبەینێ؛ 235 پارچە زەوى لە عەربەت دابەشدەکرێت
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى سلێمانى بڵاوى کردەوە، سبەینێ چوارشەممە، لە عەربەت دەستدەکرێت بە قۆناغى چوارەمى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەراندا.
بەپێى راگەیەندراوەکە، لەم قۆناغەدا 235 پارچە زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا، دابەشدەکرێت.
روونیشکراوەتەوە کە دابەشکردنەکە بە تیروپشک و بەپێى خاڵبەندیی دەبێ و بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حکومی ناوچەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.