پۆلیس بەدوای تۆمەتبارانەوەیە

گۆڕستانی بەرلووت لە گەرمیان ئاگردرا

شۆڕش قادری

پوش و پەڵاشی گۆرستانی بەرلووت لە گەرمیان ئاگردرا و پۆلیسیش بەدوای ئەو کەسانەوەیە کە کەتنەکەیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڤیدیۆی کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی لەلایەن تیمەکانیانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاگر لە پوش و پەڵاشی ناوگۆرستانی گوندی بەرلووت بەردرا، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کەلار چوونەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی ئاگریان لە گۆرستانەکە بەرداوە، دەستیپێکردووە.