600 پارچە زەوی ئامادەن

قۆناغی دووەمە و لە خەلیفان زەوی دابەشدەکرێ

ئەحمەد مستەفا

لە قەزای خەلیفان-ی سنووری ئیدارەی سۆران، 600 پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەر و خانەنشینانی سنوورەکە دابەشدەکرێ و لە باڵەخانەی قایمقامیەت مەراسیمی بۆ دەکرێ.

ئەمڕۆ دووشەممە 15.6.2026، سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی سۆران رایگەیاندووە، لە مەراسیمێکدا و بەبەشداری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەکان و قایمقامی قەزای خەلیفان 600 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکەن.

لە قۆناخی یەکەمدا زیاتر لە 500 فەرمانبەر لە قەزای رواندز سوودمەند بوون.

بەگوێرەی ئامارەکان، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نزیکەی 45 هەزار فەرمانبەر لە 5 قەزا و 15 ناحیەدا مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە،.

تاوەکو ئێستا زیاتر لە 600 فەرمانبەر زەوییان پێدراوە، شارەوانییەکانی سۆران دەڵێ، لە داهاتووشدا سەرجەم فەرمانبەرانی ئەو سنوورە بە وەرگرتنی پارچە زەوییەک سوودمەند دەبن.