چی روویداوە؟

تڕەمپ لە هێرشەوە قسەکەی گۆڕی بۆ رێککەوتن

ئەحمەد مستەفا

لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، خەبەروباس وابوو بە وردەکارییەوە تڕەمپ هێرشی چڕ بکاتەسەر ئێران، بەڵام کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی لەسەر هێرشەکەی ئەمشەو و رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاوکردەوە و وتی رێککەوتن واژۆ دەکەن.

یەکسەر، پلانی هێرشەکەشی هەڵوەشاندەوە.

ئەمە پوختەی قسەکانیەتی؛ 

 لەبەرئەوەی گفتوگۆکانی ئەم دواییەمان لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی سەرکردایەتی ئێران و پەسەندکراوە، من وەک سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری هێرش و بۆردومانی ئەمشەوی سەر ئێرانم هەڵوەشاندەوە.

گفتوگۆ و بڕگەکانی کۆتایی بە چەمک و وردەکاری زۆرەوە لەلایەن هەموو وڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە (ئەمریکا، ئیسرائیل، سعودیە، ئیامارات، قەتەر، تورکیا، پاکستان، بەحرەین، ئوردن، میسر و ئەوانی دیکە) پەسەند کراوە.

گەمارۆیی دەریایی بەردەوام دەبێت تا ئەم رێککەوتنە جێبەجێ دەکرێت، بەمزووانە کات و شوێنی واژۆکردنی رێککەوتنە رادەگەیەنین.

ئەوە لە کاتێدا، دوێنێ شەو وەزعی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران خەریکبوو بەتەواوی بقڵیشێتەوە و ئاگرەکە گەرم بێت هەرچەندە ئەمریکا هێرشی کرد بەڵام دوای هەندێک ساردبوونەوە.