کچەکەى پرسیارێکى سەیرى لێکردووە

نیشتیمان کەمال بۆ 964: پێش راپەڕین کتێبمان دەستاودەست دەکرد

964+

هێژا عەباس

نیشتیمان کەمال، چالاکوانی سیاسی و مافی ئافرەتان، لە پەراوێزی پێشانگەی کتێبی کوردیدا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ  964، تیشکی خستە سەر جیاوازییەکانی بارودۆخی کتێبخانەی کوردی و ئاستی خوێندنەوە لە نێوان پێش راپەڕینی 1991 و قۆناغی ئێستادا.

ئەو چالاکوانە ئاماژەی بەوە کرد کە لە سەردەمی پێش راپەڕیندا، کتێبی کوردی و چاپەمەنی بە رادەیەک دەگمەن بووە کە خەڵک تامەزرۆی یەک دێڕی کوردی بوون. وتیشی: “کاتێک کتێبێک بە کوردی دەردەچوو، بەهۆی کەمییەوە دەستاودەستی پێدەکرا بۆ ئەوەی هەمووان بیخوێننەوە. بۆ نموونە کاتێک کتێبی (ژیانی لەدایکبوونێکی نوێ)ـی هەڤاڵ کوێستانی دەرچوو، بەهۆی سادەیی زمانەکەی و رەهەندە پەروەردەیی و جێندەرییەکەیەوە، چوار جار خوێندمەوە.”

نیشتیمان کەمال نیگەرانی خۆی لە دۆخی ئێستای خوێندنەوە و رۆشنبیری کۆمەڵگە دەربڕی و رایگەیاند، سەرەڕای زۆربوونی کتێب، بەڵام هونەر لە زۆری و کڕین و تەنانەت لە خودی خوێندنەوەی کتێبیشدا نییە، بەڵکو هونەر لەوەدایە کە ئەوەی دەیخوێنینەوە ببێتە رەفتار، تێگەیشتن و چۆنێتی مامەڵەکردن لە ژیانی رۆژانەماندا.

ئەو باسى لە پرسیارێکى کچەکەى کرد کە لە پێشەنگاکە لێى کردووە و وتى،”کچەکەم وتوویەتى هەموو خەڵک کتێب دەکڕێت ئەى بۆ رۆشنبیر نابن”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

.