32 پسپۆڕى جیاواز

فۆرمی دامەزراندنی 250 کەس بە شێوەی گرێبەست لە هەڵەبجە راگەیەندرا

964+

وریا فەتاح

ئەنجومەنی راژەی گشتی، بە مەبەستی دامەزراندنی 250 کەس بە شێوەی گرێبەست لە فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لینکی فۆرمی داواکاری بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، پڕۆسەی دامەزراندنەکە 32 پسپۆڕیی جیاواز دەگرێتەوە و لە رێکەوتی 10ی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 14 رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەنجومەنی راژە چەند رێنماییەکی بۆ پێشکەشکاران بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە:

پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری تەنیا 1 جار و بۆ تەنیا 1 پسپۆڕی دەبێت، هەر پێشکەشکارێک زیاتر لە 1 فۆرم رەوانە بکات، لە پێشبڕکێی دامەزراندن دوور دەخرێتەوە.

پێویستە پێشکەشکار راستی و دروستی زانیارییەکانی ناو فۆرمەکە بە وێنەیەکی بەڵگەنامەی رەسەن پشتڕاست بکاتەوە، بەپێچەوانەوە خاڵی ئەو بڕگەیەی بێ بەڵگەیە هەژمار ناکرێت.

پێویستە کۆی بەڵگەنامەکان پێکەوە لەناو تەنیا 1 فایلی (pdf) یەک بخرێن و قەبارەی فایلەکە لە 100 مێگابایت تێپەڕ نەکات.

پێویستە پێشکەشکار پێش ناردنی کۆتایی فۆرمەکە، بەوردی پێداچوونەوە بە زانیارییەکاندا بکات، چونکە دوای ناردنی فۆرمەکە راستەوخۆ دەچێتە نێو کێبڕکێوە و هیچ بەڵگەنامە و زانیارییەکی زیاتر وەرناگیرێت.

بۆ دابەزاندن و پڕکردنەوەی فۆرمەکە، پێشکەشکاران دەتوانن کرتە لەسەر ئەم لینکە بکەن:
https://bit.ly/PSC-hirings