گەشتوگوزار پاڵپشتییان دەکات

هەفتانە دوو رۆژ بازاڕێک بۆ خانمان لەسەر خەرەندی رواندز دەکرێتەوە

فەرهاد حەسەن

بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری رواندز دەڵێت بۆ پاڵپشتیکردنی خانمان هەفتانە دوو رۆژ بازاڕێکیان لە سەر خەرەندی رواندز بۆ دەکەنەوە بە ئامانجی بەبازاڕکردنی بەرهەمە جۆراوجۆرەکانیان.

بە بەمەبەستی هاوكاری و پاڵپشتی خانمانی دەستڕەنگینی رواندز، لە هەنگاوێكدا بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ئەم قەزایە رۆژانی هەینی و شەممەی هەموو هەفتەیەكی دیاریکردووە بۆ کردنەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانیان.

ئەو شوێنەی بۆ بازاڕەکە دەستنیشنیان کردووە، لەسەر خەرەندی رواندزە، هەم شوێنێکی سەرەنجڕاکێس و هەمیش میوان و گەشتیاران رووی تێدەکەن.

گەشتوگوزاری رواندز دەڵێت، هەر خانمێكی دەستڕەنگین بەرهەمی دەستكردی هەیە، دەتوانێت نامە بۆ پەیجەکەیان بنێرێت بۆ ئەوەی شوێنی بۆ دابین بكرێت