بەنزینخانەیە بە بۆنى عەتر ولۆبیاى تەقتەقیش ساغ نابێتەوە
ژووری هەواڵ
زۆربەى خەڵکى کە دەچنە بەنزینخانەکان، بۆنى گاز و بەنزین بێزاریان دەکات، بەڵام دۆخەکە لە بەنزینخانەى کۆڕەک جیاوازە و لەوێ لەجیاتى بۆنى بەنزین، بۆنى گوڵ دەکەى.
هەرکە جەوەکە گەرم دەبێت، کەپرەکانى سەر زێى دوکان دەبنە پەناگەى گەشتیاران و رۆژانە خەڵکێکى زۆر رووى لێدەکەن، بەڵام کەس دەست ناپارێزێت لە فڕێدانی زبڵ و خاشاک، بەشێوەیەک تەواو دیمەنی زێکەیان شێواندووە و پڕ بووە لە قوتوو و نایلۆن و زەرف و دەبە.
جوتیارانى تەقتەت رێگەیان پێنادرێت لۆبیاى سنوورەکە بۆ خوار و ناوەڕاستى عێراق بنێرن، ئەوانیش ئەمڕۆ گردبوونەوە و رێگاى (کەرکوک – کۆیە)یان گرت و رێگەیان نەدا هیچ هاوڵاتى و گەشتیارێک بێتە سنوورەکەیان.
کاتێک لە قەزاى دوکانەوە دەچیتە سلێمانى، سەرجەمى شەقامەکە بە کامێراى “پۆینت توو پۆینت” تەنراوە، چەند چرکەیەک بێئاگایى، شۆفێر دەخاتە تەڵەى کامێراکان و دەیگرێت، بەڵام جیاوازى نوسراوى تابلۆ و نوسراوى سەر جادەکە، تەڵە مەترسیدارەکەن.