گەنجانی خورماتوو لە گەرمای هاویندا لە ناو پڕۆژەی ئاوی قەزاکە کات بەسەر دەبەن، وێنە: ئەرشیفی 964
کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتوو
پلەکانى گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە
وریا فەتاح
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، راپۆرتی پێشبینیکراوی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا گۆڕانکارییەکانی ئاسمان و پلەکانی گەرما بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:
کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە (4-6-2026)
ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لەوەی دوێنێ تۆمارکرابوون. مەودای بینین لە نێوان (7 بۆ 9) کیلۆمەتر دەبێت و با بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا بە خێراییەکی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند کە دەگاتە (10-20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هاتوچۆ دەکات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 36 پلەی سیلیزی (چەمچەماڵ)
زاخۆ: 34 پلەی سیلیزی
پیرمام: 30 پلەی سیلیزی
کەشوهەوای سبەی هەینی (5-6-2026)
ئاسمانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بە تەواوی ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. با بەردەوام دەبێت لە هەڵکردن بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا، بەڵام خێراییەکەی کەم دەکاتەوە بۆ (5-15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و مەودای بینینیش باشتر دەبێت و دەگاتە (8-10) کیلۆمەتر.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
دهۆک: 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 37 پلەی سیلیزی (چەمچەماڵ)
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی