خولی نایابی کوردستان
پێشمەرگەی هەولێر لە دهۆکی بردەوە و پێشەنگی لە ئاڕارات وەرگرت
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە خولی نایابی کوردستان، یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە یانەی دهۆکی بردەوە و پێشەنگیشی لە ئاڕاراتی وەرگرت و بە دوو خاڵ پێشی کەوت.
ئەمڕۆ شەممە 18.3.2023، لە گەڕی 22ـی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان، یانەی دهۆک میوانداری یانەی پێشمەرگەی هەولێر کرد.
گێمی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەی دهوک کۆتایی هات و بە دوو گوڵ بەرامبەر گۆڵێک لە پێش یانەی پێشمەرگەی هەولێر بوو.
یاریزان شافی مامونی، لە خولەکی 8 گۆڵی پێشکەوتنی یانەی دهۆکی تۆمار کرد، لە خولەکی 29ـی یارییەکەش یاریزان سلێمان رەشاد، گۆڵی بەرامبەری تۆمار کرد، بەڵام یاریزان خەسرۆ ئەحمەد، لە خولەکی 46 و یەکەم خولەکی کاتی زیادکراوی گێمی یەکەم، بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمار کرد و یانەی دهۆکی پێشخست.
ئەوە سێیەم یاریە یانەی دهۆک بێ ئامادەبوونی جەماوەر یاری بکات.
گێمی دووەمی یارییەکە، کە گێمی راهێنەرانیشە، یانەی پێشمەرگەی هەولێر باشتر دەرکەوت و لەماوەی پێنج خولەکدا دوو گۆڵیان تۆمار کرد.
لە خولەکی 81 یاریزان سەلام ئەحمەد، لە خولەکی 86 یاریزان دیار عەلی، هەردوو گۆڵەکەیان بۆ پێشمەرگەی هەولێر تۆمار کرد.
بەو ئەنجامە، یانەی پێشمەرگەی هەولێر نەک هەر بە سێ خاڵ گەڕایەوە بەڵکۆ دوو خاڵیش پێش یانەی ئاڕاراتی پێشەنگ کەوت و ئێستا بە 40 خاڵ لە پێشەنگ دایە، دوای ئەوەی دوێنێ هەینی یانەی پێشەنگ بەرامبەر سیروانی نوێ بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی دۆراند.
بەو ئەنجامەن یانەی دهۆک بە 17خاڵ لە ریزبەندی 15ـەمین و کۆتایی دایە و یارییەکی دواخراویشی ماوە.
هەر ئەمڕۆ دوو یاری دیکە ئەنجامدران.
هەندرێن 0:0 سەیدسادق
شێروانە 5: 2 چەمجەماڵ
پێداچوونەوە: فەرمان سادق