ریمەکانی زەمانی سەدام لە موسڵ دەسوڕێنەوە
964+
پەری ساڵح
سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی نیو سەدە بەسەر دروستکردنیاندا، شەقامەکانی شاری مووسڵ هێشتا 30 پاسی کۆنی جۆری “ڕیم”یان تێدا پارێزراوە کە لە ناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکانەوە لە عێراق بە بزوێنەری سویدی و هەیکەلی هەنگاری کاریان دروست دەکران.
ئەم پاسانە کە بە هێز و پتەوی ناسراون، بەهۆی بڕیارەکانی هاتووچۆوە لە ساڵی 2008ەوە نوێکردنەوەی ساڵانەکەیان راگیراوە، بەڵام ئێستا تەنیا لەناو گەڕەکەکاندا و بۆ گواستنەوەی قوتابییان لە وەرزی زستاندا بەکاردێن، چونکە سیستمی فێنککەرەوەیان (تەبرید) نییە.
رەزوان مەحموود، شۆفێری یەکێک لەم پاسانە لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی، پێش 20 ساڵ ئەم پاسەم لە باوکمەوە بۆ مایەوە کە خۆی پێش 40 ساڵ لەمەوبەر لە هێڵەکانی گواستنەوەی گشتیدا کاری پێ دەکرد، نوێکردنەوەی ساڵانەی وەستاوە بەڵام هاتوچۆ رێگەمان پێدەت لەناو شاردا بجوڵێینەوە.