برینی دووانیان سەختە
لە لۆفەکانی سپلیک پێنج کەس برینداربوون
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لەو لۆفەیەی سپیلک و ئەو شوێنەی بەردەوام رووداوی هاتوچۆ لێی روودەدات، ئۆتۆمبێلێکی گەشتیارانی عەرەب وەرگەڕاوە بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون و برینی دووانیان سەختە.
ئاسەواری خوێن و برینداربوونی گەشتیارەکان بە ئۆتۆمبێلەکەوە دیارە.
دلێر عەلی، رێپێدراوی هێڵکاری لە هاتوچۆی هەریر زانیاریەکانی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و باسی لەوەش کرد، قەرەباڵغی و جەنجاڵیەکی زۆر لە لۆفەکانی سپیلک دروست بووە، بەهۆی رووداوەکەوە.