لە هەولێر

ئەو کەسەی شوختی کردە چەند سەیارەیەک، دەستگیر کرا

شۆڕش قادری

ئەو کەسەی لە گەڕەکێکی هەولێر، شوختی کردە چەند سەیارەیەک، دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە و لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، گرتەڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و تیایدا دەردەکەوێ کە کەسێک شتێکی تیژی بەدەستەوەیە و لە یەکێک لە گەڕەکانی هەولێر بەلای هەر ئۆتۆمبێلێکدا دەڕوات، لەم سەر بۆ ئەو سەری ئۆتۆمبێلەکە دەکاتە شوخت.

موقەدەم ئەردەڵان وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ـی وت، لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کردووە کە کوردە و دانیشتووی هەولێر.

سەبارەت بە هۆکار و پاڵنەری رووداوەکە، موقەدەم ئەردەڵان وتی، تۆمەتبارەکە تازە دەستگیر کراوە و هێشتا هۆکارەکەی دیار نییە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەردەکەوێ و دواتر زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.