کشتوکاڵیش قسەی خۆی هەیە
تەندروستی گەرمیان قەسابەکانی کۆکردەوە و رێنمایی تای خوێنبەربوونی پێدان
فەرهاد حەسەن
تەندروستی گەرمیان قەسابەکانی سنوورەکەی کۆکردەوە بۆ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان و قوربانیکردنی هاوڵاتیان رێنمایی تایبەتی پێدان بۆئەوەی دوور بن لە تای خوێنبەربوون، کشتوکاڵیش چەندین خاڵی وەکو رێنمایی بڵاوکردووەتەوە.
لە چوارچێوەی کاری خۆپاراستن و بە پشتبەستن بە داتا و دەرکەوتەکانی چەند شارێکی خوارووی عیراق لە توشبوونی چەند کەسێک بە نەخۆشی تای خوێبەربوون و ومردنی دووکەس، خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان کە زۆرێک لە هاوڵاتیان قوربانی دەکەن، هەموو قەساب و گۆشتفرۆشەکانی کۆکردەوە و سیمینارێکی زانستی پێشکەشکردن و برۆشوری تایبەتی رێنماییەکانی پێبەخشین.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیانیش بەمەبەستی رێگریكردن لە سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، ئەم رێنماییانەی خوارەوەی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردووەتەوە:
١. لە رۆژانی جەژنی قوربان سەربڕخانەكان كراوە بن بە ئامادەبوونی ستافی پزیشكی ڤێتێرنەری بهمهبهستی پشكنینی ئاژهڵ و گۆشتی قوربانی.
۲. ناوی سەربڕخانە كراوەكان و خشتەی كاتی كاركردن لە دەزگاكانی راگەیاندن و یەكە ئیداریەكان رابگەیەندرێت بۆ ئاگاداری هاوڵاتیان.
۳. جەختكردنەوە و توند و تۆڵكردنەوەی رێكارەكانی پشكنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی ئاژەڵ و پشكنینی گۆشتی بەرهەم هاتوو.
٤. پەیڕەوكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی و پاكوخاوێن راگرتنی سەربڕخانەكان و دەوروبەری سەربڕخانەكان وە ڕشاندنیان بە دەرمانی تایبەت .
٥. پێویستە ئاژەڵ ساغ بێ و هیچ نیشانەیەكی نەخۆشی نەبێت، نابێت ئەو ئاژەڵەی كە گەنە( قرنە) ی پێوەیە سەرببڕێت.
٦. دهبێت ئاژهڵهكه دهرمانی چارهسهری پێنهدرا بێت بۆ ماوهی سێ ههفته، هەر ئاژەڵێكیش دەرمانی چارەسەركردنی پێدرابێت نابێت ڕاستەوخۆ سەرببڕدرێت بەڵكو پێویستە ماوەی سەربڕین دوای بەكارهێنانی دەرمان بە پێی ڕێنمایی پزیشكی ڤێتێرنەری بێت.
۷. پێویستە لەسەر كەسی قوربانیكەر (قەصاب و هاوڵاتی) :
بە گرتنەبەری گشت رێكارەكانی خۆپارێزی و پاك وخاوێنی لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و گۆشت ئامادەكردن بەتایبەتی بەكارهێنانی دەستكێشی لاستیكی و جلی تایبەتی خۆپارێزی ….هتد، هەروەها شوشتن و تەعقیمكردنی دەست و كەلوپەلەكان دوای بەكارهێنان و دەستدان لە گۆشت و سەربڕینی ئاژەڵ.
٨. رێنمایی هاوڵاتیان بكرێت :
– بهكارهێنانی كهلوپهلی خۆپارێزی لهكاتی مامهڵهكردن لهگهڵ گۆشت و پاشماوهی قوربانی.
– دووركهوتنهوه لە كۆبونەوە لە دەروبەری ئاژەڵ لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچەكردنی گۆشت لە پێناو كەمكردنەوەی بەركەوتن و توشبوون بە نەخۆشی
– گواستنەوەی گۆشت بەساردكەرەوە یان لەپلەی گەرمی (2-6) ئەنجام بدرێت .
– بەكارهێنانی كیسی (نایلۆن) نوێ و روون و بێڕەنگ لەكاتی دابەشكردنی گۆشت.
– هەڵگرتنی گۆشت بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لەساردكەرەوە، پاشان بەكاربهێنرێت.
– فڕێنەدانی پاشماوەی سەربڕین لە سەر شەقام و كۆلان و بازارەكان، لەبەرئەوە دەبێت گشت پاشماوەكانی سەربڕین لەكیسی نایلۆنی داخراو بكرێت فڕێ بدرێت لە شوێنی تایبەتی دیاریكراو لەلایەن سەربرخانەكان و دەزگا فەرمیەكان.