فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ماهان
وەزعەکە باش دیار نییە
ئاسمانی ئێران چۆڵە و رێنمایی نوێ بۆ گەشتی فڕۆکەکان راگەیاندرا
ئەرسەلان عەبدوڵا
میدیای عەرەبی دەڵێن، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران رێوشوێنی نوێی سەبارەت بە فڕۆکەوانی مەدەنی راگەیاندووە، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی فڕین لە فڕۆکەخانەکانی رۆژئاوای تاران تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە.
بەپێی کەناڵی ئەلحەدەس، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی ئێران بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییەکان لەو فڕۆکەخانانەی کە لە ناوخۆی ئێراندا کاردەکەن، تەنیا بۆ ماوەی نێوان خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوون سنووردار بکرێت.
دەسەڵاتەکە داواشی لە هێڵە ئاسمانییەکان کردووە، مۆڵەتی نوێ بۆ هەر گەشتێک وەربگرن، کە ئەنجامی دەدەن.
ئەمە لە کاتێکدایە ماڵپەڕی فەرمیی دەستەی فڕۆکەوانیی ئێران هیچ هەواڵێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام نەخشەی فلایت رادار 24 دەریدەخات هیچ فڕۆکەیەک بە ئاسمانی ئێرانەوە نییە و چۆڵە.