تەندروستى سلێمانى:

بە جلوبەرگى پزیشکییەوە لە بازاڕدا نەبیندرێن

964+

وریا فەتاح

تەندروستى سلێمانى بڕیاریداوە،  لەمەودا هەر ستافێکى تەندروستی و خوێندکاری بەشەپزیشکییەکان بە جلوبەرگی فەرمی پزیشکی، لەناو بازاڕو شوێنە گشتییەکان ببینرێن لێپێچینەوە لەخۆیان و دەزگاکەیان دەکرێت.

بەپێى نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کەئاڕاستەی نەخۆشخانە گشتیی و تایبەتەکان و زانکۆو و پەیمانگاکان کراوە، هەرستافێکی تەندروستى یاخود خوێندکاری بەشە پزیشکییەکان لە ناوبازاڕ و شوێنە گشتیەکان ببینریت لێپپێچەنەوە لە خۆیان وئەو دەزگایەدەکەن کە کاریتێدا دەکات.

بە جلوبەرگى پزیشکییەوە لە بازاڕدا نەبیندرێن