یەکەمجارە قسەی لەسەر دەکرێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران: رووخساری موجته‌با خامنه‌یی نه‌شێواوه و قاچێکی بریندارە
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ورده‌كاری نوێی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ته‌ندروستی موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای وڵاته‌كه‌ی دوای برینداربوونی له جەنگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ئاشكرا كرد و ده‌شڵێت، “روخساری نه‌شێواوه و ته‌نیا له بۆردومانێكدا قاچی زیانی پێگه‌یشتووه و برینداربووه”.
به پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، حسێن كرمانپور به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی پێوه‌ندییه گشتییه‌كان و راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه، زانیمان كه موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری باڵا له یه‌كه‌م رۆژی شه‌ڕدا گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سینا و مژده‌ی خۆشیش بۆ ئێمه ئه‌وه‌بوو كه له ژیاندایه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە “ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ئاماده‌كرابوو، رێكاری پێویست گیرایە بەر، خۆشبه‌ختانه رێبه‌ری باڵا به سه‌ختی بریندار نه‌بوو، به‌ڵام ئاساییه كه‌سێك كه له شوێنی رووداوێكی له‌و شێوه‌یه‌دا ئاماده‌بێت و برینداربێت”.
حسێن كرمانپور دەڵێت “ئه‌م برینانه له‌و جۆره نه‌بوون كه رووخساری موجته‌با بشێوێنن یاخود ببنه هۆی بڕینی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی باوكی‌دا روویدا، چه‌ند درزێك له‌سه‌ر برینه‌كان دروستبوون، یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ش قاچی بوو”.
موجتەبا خامنەیی، لە ساڵی 1969 لە مەشھەد لەدایکبووە و دووەم کوڕی عەلی خامنەیی رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و دوای کوژرانی باوکی لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران بوو بە رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.