لەناو سەنتەری هەولێر

ئەو دار و درەختانەی شێوەی ئاژەڵ و باڵندە دەدەن رێکدەخرێنەوە

فەرهاد حەسەن

تیمەکانی شارەوانی هەولێر دەستیان بە رێکخستنەوەی ئەوە دار و درەختانەی دوورگە ناوەندیەکانی شاریان کردووە کە شێوەی جیاواز دەبەخشن و دیمەنێکی ناوازەبە ناوەندی شار و هاوڵاتیان دەدەن.

بەپێی ئەو وێنانەی شارەوانی بڵاویکردووەتەوە شێوەی درەخت و دارەکان بریتیین لە باڵندە و ئیاژەڵی جۆراوجۆرو ئۆتۆمبێل و شێوەی دیکە.

شارەوانی دەڵێت، لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان دەستکرا بە هەڵمەتێکی فراوانی بڕین و جوانکاری دار و درەختی شێوەکان و رێکخستنەوەی دوورگە ناوەندیەکانی شەقامە گشتیەکان .

دەشڵێت، درەختی شێوەکان ژمارەیان لەناو سەنتەری هەولێر 142 دانەیە و هەر یەکێک لە شێوەکان لە شوێنە جیاوازەکان ئاماژەی تایبەتی خۆی هەیە .