17 ساڵ بوو بە 18 ساڵى دۆزرایەوە
مینا بەخاکسپێردرا؛ ئامادەموى بچوک ماوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
دواى ئەوەى ئەمڕۆ تەرمى دووەمى رووداوى خنکانە سێ کەسییەکەى رووبارى گەلى عەلى بەگ دۆزرایەوە، تەنیا تەرمى ئادەمى سێ ساڵان ماوە بدۆزرێتەوە.
ئەمشەو لە گۆڕستانى کەسنەزان لە شارى هەولێر، تەرمى مینا عیسا بە خاکسپێردرا. مینا کاتێک لە 1.5.2026 لە رووبارى گەلى عەلى بەگ خنکا تەمەنى 17 ساڵ بوو، بەڵام وەک ئەوەى ئەمشەو لە مەراسیمى بەخاکسپاردنەکەى کەسوکارەکەى بە پەیامنێرى 964یان وت، مینا لە ژێر ئاودا بوو کاتێک چوار رۆژ لەمەوبەر تەمەنى بووە بە 18 ساڵ.
هێمن محەمەد کە خزم و کەسوکارى مینایە بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”تا ئادەمى گچکۆکە نەدۆزینەوە پرسەى بۆ دانانێین”.
داواشى لە خەڵک و دایک و باوکانى بۆخواسوڵحاوکرد، لەسەر بەرماڵەکانیان و دواى نوێژ، دوعایان بۆ بکەن و لە پاڕانەوەکانیان بێبەشیان نەکەن تا ئەم رووبارە تەرمى ئادەمیان پێ بداتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح