هەولێر
توڕەق قیرتاو و کۆنکریت دەکرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
چەند شەقامێکی توڕەق قیرتاو کران لەگەڵیدا کۆنکرێتکردنی چەند کۆڵانێک دەکرێت و کارەکەش لەسەر داهاتی شارەوانی ئەنجام دەدرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 11.5.2026 بڵاویکردەوە، کارەکانی قیرتاو و کۆنکرێتی چەند شەقام و کۆڵانێکی گەڕەکی توڕەق دەستیپێکرد.
ئاماژەیان بەوەش دا، 20 هەزار مەتر دووجا فەرش و تێکەڵە دەکرێت، 4500 مەتر دووجا قیر و کۆنکرێت دەکرێت.
وەک شارەوانیی هەولێر باسی دەکات، تیمەکانی شارەوانی پڕۆژەکە ئەنجامدەدەن و بڕی 152 ملیۆن و 600 هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە، لەسەر داهاتی 15%ی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
توڕەق پێشتر گوند بوو، بەڵام ئێستا گەڕەکێکی هەولێرە و دەکەوێتە نزیک شەقامی 120 مەتری لە رۆژئاوای هەولێر.