سبەی ماڵی گەشت و سەیرانە

تۆزوخۆڵەکە نەما و هیچ خەبەرێکیش لە با و بۆران نییە

شۆڕش قادری

سبەی ماڵی گەشت و سەیرانە، تۆزوخۆڵەکە نەما و هیچ خەبەرێکیش لە با و بۆران نییە، کەشەکە تا بڵێی جوان و بەهارییە، بەڵام مەعز بۆ خوا ئەگەر چوونە دەرەوە، دەشت و دەر پیس مەکەن و ئاگاتان لەو سروشتە جوانە بێ.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەوری جیاجیا، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرزتردەبێتەوە.

بۆ سبەی هەینیش کەشەکە ساف و ساماڵ دەبێت و لە هەندێک شوێنیش پەڵە هەور بە ئاسمانەوە دەبینرێن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 25 پلەی سیلیزی

پیرمام: 20 پلەی سیلیزی

سۆران: 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی

دهۆک: 23 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی