ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و تیایدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو – وێنە؛ هاتوچۆی چەمچەماڵ
لەسەر رێگای چەمچەماڵ – تەکیە
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا؛ هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندارە
964+
شۆڕش قادری
لەسەر رێگای چەمچەماڵ – تەکیە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و تیایدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
راگەیاندنی هاتوچۆی چەمچەماڵ چەند وێنەیەکی رووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5.5.2026 رووداویکی وەرگەران روویدا لەسەر رێگای چەمچەماڵ – ناحیەی تەکیە، لەئاکامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
هاتوچۆی چەمچەماڵ ناسنامە و تەمەنی ئەو کەسانەی ئاشکرا نەکردووە کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.