لە بازگەکان کێشەیان بۆ دروست دەکرێت
جوتیاران و کاسبکارانی مەخموور گردبوونەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
جوتیاران و کاسبکارانی قەزای مەخموور لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر – مەخموور گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان کرد دژی ئەو رێگریانەی لە بازگەکان لێیان دەکرێت.
بەهۆی خۆپیشاندنی جوتیاران و کاسبکارانی قەزای مەخمور ماوەیەک رێگای سەرەکی هەولێر – مەخموور داخرا و دواتر کرایەوە.
بە وتەی کاسبکاران، لە بازگەکانی هێزە عێراقییەکان رێگریان لێدەکرێت شمەک و کەلوپەل ببەنە ناو مەخموور.
رزگار محەمەد، قایمقامی قەزای مەخمور بە 964ـی راگەیاند، سبەی کاتژمێر 10:00 بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی جوتیاران و کاسبکارانی قەزای مەخمور لەگەڵ فەرماندەی فیرقەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای نەینەوا کۆدەبنەوە.