وتەبێژی حکومەتی ئێران:
هەموو ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات ئازادن بگەڕێنەوە
964+
فەرهاد حەسەن
وتەبێژی حکومەتی ئێران راگەیاند، هەموو ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات ئازادن بگەڕێنەوە ناو وڵات جا بەهەر هۆکارێک چووبنە ئەو وڵاتانە.
ئاژانی هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا) لە زاری فاتیمە مهاجەرانی وتەبێژی حکومەت بڵاویکردووەتەوە کە باوەشی نیشتمان بۆ ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات هەمیشە کراوەیە.
دەشڵێت “هەموو ئێرانییەکان بێ گوێدانە ئەوەی لە کوێی جیهاندا دەژین و بە چ هۆکارێک ئێرانیان بەجێهێشتووە، هەمیشە ئێران ماڵی خۆیانە و دەتوانن بگەڕێنەوە”