لەسەر عارەبانەکەى ئاسۆ باقى وا نوسراوە
“ئەگەر توانات نییە لەفە بخۆ و پارە مەدە”
964+
ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی
بۆ بەخشین و دەستگیرۆیى خەڵک، مەرج نییە خاوەن سەرمایە و پڕۆژەى گەورە بیت، هەندێ جار بە شتێکى کەم دەتوانیت خێرێکى گەورە بکەیت، ئەوەتا ماوەى دوو ساڵە، كاسبكارێكی بازاڕی جەوازەكەی سلێمانی کە لەفەفرۆشێکى سەر عەرەبانەیە، دەرگای شوێنەكەی بۆ هەژاران واڵاكردووە و هەركەسێك پارەی پێ نەبێت بێ دڵی ناكات و لەفەی پێدەدات.
ئاسۆ باقی کە پیاو دڵ و دەروون باشەکەیەن بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت، لە وەستاکەیەوە فێرى بەخشین بووە، چونکە کاتێک لەلاى ئەو ئیشى کردووە، پێى وتووە هەر کەس هات و پارەى پێنەبوو، دەستمەنێ بەڕوویەوە و لەفەى بدەیە.
وەک ئەوەى ئاسۆ باقى باسى دەکات، رۆژانە 20 بۆ 30 کەس بێ بەرامبەر لەفەى لادەخۆن و خەڵکانێکیش کاتێک لەفەیەک دەخۆن پارەى چەند لەفەیەک دەبەخشن بە پڕۆژەکە تا زۆرترین کەس لێى بخوات.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح