قالیباف لە پاکستان واى بە شاندى ئەمریکا وتووە:

“ئەگەر کەشتییەکانتان تەنیا یەک بست بێتە پێشەوە، تەقەى لێدەکەین”

964+

وریا فەتاح

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، وردەکاریی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا گێڕایەوە و هۆشداریدایە واشنتن لەبارەی گەمارۆدانی ئێران.

وەک ئەوەى قالیباف باسى دەکات، گەرووی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە .

قالیباف دەڵێت: لە کاتی دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد، بە وەفدی ئەمریکیم گوت: “ئەگەر کەشتیی مینڕێژکەری ئێوە تەنیا یەک بست بێتە پێشەوە، بێگومان تەقەی لێدەکەین”، ئەوانیش 15 خولەک مۆڵەتیان خواست و دواتر فەرمانی پاشەکشەیان بە کەشتییەکە دا”.

جەختیش دەکاتەوە، هەوڵی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی ئێران بڕیارێکی “نەزانانەیە”، وەک دەڵیت: مەحاڵە رێگە بدەین کەسانی تر بە گەرووەکەدا تێپەڕن و ئێمە بێبەش بین

هۆشداریش دەدات، ئەگەر ئەمریکا دەست لە گەمارۆکان هەڵنەگرێت، تاران هاتوچۆ لە گەرووی هورمز سنووردار دەکات.