"کەڵک لە دانوستانەکان وەردەگرن"

مۆسکۆ: رەنگە ئەمریکا و ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران بکەن

964+

شۆڕش قادری

روسیا پێیوایە ئەمریکا و ئیسرائیل کەڵک لە دانوستانەکان بۆ ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران وەردەگرن.

ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا لە راگەیەنراوێکدا هۆشداری داوە لەسەر ئەوەی کە رەنگە ئەمریکا و ئیسرائیل کەڵک لە پرۆسەی دانوستانەکان بۆ ئامادەکاری و زەمینەسازی بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران وەربگرن.

ئاماژە بەوەشکراوە کە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بەردەوامە لە ناردنی هێزە و زیادکردنی سەربازییەکانیان لە ناوچەکە و ئەوەش بێ هۆکار نییە.

دوای 39 رۆژ شەڕ و پێکدادان، بەرەبەیانی رۆژی 8ـی ئەم مانگە و بەبڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەست بۆ جەنگی ئێران راگەیەنرا و دواتر سەرەتای ئەم هەفتەیە هەردوو شاندی دانوستانکاری واشنتن و تاران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان کۆبوونەوە بەڵام دانیشتنەکە بێ ئەنجام بوو، بڕیارە بەمنزیکانە جارێکی دیکە کۆببنەوە.

"ئەمریکا ئێستا هیچ پلانێکی بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران نییە"

ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیان بە لێدانی ژێرخانی وزەی ئێرا...

ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیان بە لێدانی ژێرخانی وزەی ئێران کرد؛ پترۆکیمیایی ئەمیر کەبیر پێکرا