هونەرمەند سەردار خەلیل

“ئێستا گەنجەکان باسی رۆڵەکانی ئێمە دەکەن”

964+

دیلان محەمەدجەزا

هونەرمەند سەردار خەلیل دەڵێت، ئێستا گەنجەکان باسی رۆڵەکانی ئەو دەکەن لە دراماکانی ساڵانی دوو هەزارەکان و سەردەمی دەرهێنەر حوسێن میسری، ئاشکراشی دەکات، رێکخراوێکیان بۆ هاوکاریکردنی منداڵان دامەزراندووە.

سەردار خەلیل ئەمڕۆ یەکشەممە 12.4.2026 لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی کورتەفیلمی کوردی لە سلێمانی بە 964ی وت، لە کاری نواندن دابڕاوە و لە بەریتانیا خەریکی فێستیڤاڵە، بە تایبەتی لە بەریتانیا.

سەردار کە ساڵانێکە لە کاری نواندن دابڕاوە، بەڵام لە کاری هونەری دانەبڕاوە و وەک دەرهێنەر و یاریدەدەر لە چەند درامایەک کاری کردووە، دواترینیان کۆشکی هەنار هەبوو.

سەردار ئاشکراشی دەکات، رێکخراوێکیان بۆ کاری مرۆیی و یارمەتیدانی منداڵان دامەزراندووە و دەیانەوێت لەم بوارەشدا خزمەت بکەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سلێمانی؛ فێستیڤاڵێک دڵەڕاوکێی شەڕ دەڕەوێنێتەوە

سلێمانی؛ فێستیڤاڵێک دڵەڕاوکێی شەڕ دەڕەوێنێتەوە