"ئاوها خوێندن ناکرێت و لە هیچ تێناگەین"
قۆناغی دوانزەکان لە سلێمانی دژی خوێندنی ئۆنلاین گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
دژی خوێندنی ئۆنلاین و زۆری مەنهەجەکەیان قوتابیانی قۆناغی 12 لە سلێمانی گردبوونەتەوە و داواش دەکەن ماوەی خوێندن درێژ بکرێتەوە.
پەیامنێری 964 چووەتە لایان و یەکێک لە قوتابییەکان دەڵێت، خوێندن ئاوها ناکرێت و لە هیچ تێناگەین، هەرچەندە مامۆستاکان زۆر هاوکارمان دەکەن، بەس بەمشێوەیە قورسە، هاوکات قوتابیەکی تر دەڵێت، ماوەی خوێندن درێژ بکرێتەوە، چونکە فریای ناکەوین.
بەهۆی دۆخی شەڕەوە بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، خوێندن بووەتە ئۆنلاین و ئەمەش بووەتە جێگای نیگەرانی بۆ قوتابیانی قۆناغی 12.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح