لەم کاتەدا قسەی زەریف بڕناکات

پیاوە دیپلۆماتکارەکەی ئێران بەسیخوڕ لەقەڵەم درا


شۆڕش قادری

پیاوە دیپلۆماتکارەکەی ئێران بەسیخوڕ لەقەڵەم درا و لەم کاتەدا قسەی بڕناکات.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران لە وتارێکدا داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێستا کرد، بەرێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا کۆتایی بە جەنگ بهێنن.

ئەم قسانەی زەریف شەپۆلێکی ناڕەزایی بەدوای خۆیدا هێنا و سەعید حەدادیان مەداحە ناودارەکە بەسیخوڕ لە قەڵەمیدا و داوای لێکرد هەرزوو داوای لێبوردن بکات.

بەشێکیش پێیانوایە ئەمە جۆرێکە لە تەسلیم بوون و مایەی قبوڵکردن نییە.

محەمەد جەواد زەریف ساڵی 2013 تا 2021 وەزیری دەرەوی ئێران بوو و لە رێککەوتنی ساڵی 2015 دەستی باڵای هەبوو، ئێستا قسەی بڕناکات و پشتگوێ خراوە.